هه ڵبه ست

شێعری کوردی

هه ڵبه ست

شێعری کوردی

ساڵیادی کۆچی دوایی

24 به فرانبار ساڵیادی کۆچی دوایی شاعێری نه مر" سواره ئیلخانی زاده" یه.به پێشکه ش کردنی پارچه شێعرێک یادی ئه و  نه مره له دڵان زیندوو ڕا ده گرین



شار


گوڵم!     


دڵم پـڕه  له ده رد و کوڵ                  


ئه ڵێم بـڕۆم له شاره که ت                    


ئه ڵێم به جامی ئاوی کانیاوی دێ یه که م                                 


عیلاجی که م کوڵی دڵی پـڕم  له ده ردی ئینتیزاره که ت              


وه ڕه ز بو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه و


له ڕۆژی چڵکن و نه خۆش و تاو ویاوی شه و                         


ئه ڵێم بـڕوم له شاره که ت                                        


له شاری چاو له به ر چرای نیئۆن شه واره که ت                                


بـڕومه دێ که مانگه شه و بزێته ناو بزه م             


چلۆن بژیم له شاره که ت                                           


که پر به دل دژی گزه م ؟!     


له شاره که ت که ره مزی ئاسن و مه ناره یه                                    


مه ڵێ ئه وین غه واره یه                                             


ئه ڵێی له ده وری ده ست و پیم                      


ئه وه ی که تیل و تان و رایه ڵه، که له پچه یه                                  


ئه وه ی که په یکه ره میسالی داوه ڵه                               


ئه وه ی که داره تیله مه زهه ری قه ناره یه                                       


له شاره که ت که مه ندی دووکه ڵه                                    


که دیته ده ر له مالی ده و ڵه مه ند             


وه تیشکی بێ گوناهی خوره تاو ئه خاته به ند                  


له هه ر شه قام و کووچه یه ک شه پۆڕی شینه                        


دێ به ره و دڵم                     


ده ستی گه رمی ئاشنا نیه که ئه یگووشم    


ده ستی چێوی یه .                                             


له شاره که ت زه لیله شێر                         


باوی ڕێوی یه                                  


به هه ر نیگایه ک و په تایه که                               


ئه ڵێم بڕۆم له شاره که ت                           


گوڵم هه ریمی زۆنگ و زه ل                        


چلۆن ئه بیته جاره گوڵ                            


له شاری تۆ،له بانی عه ره شه قۆنه ره ی دراو                                       


شا ره که ت ئاسکه جوانه که م                       


ته سکه بو ئه وین و بو خه فه ت هه راو                


کێ له شاری تو  له شاری قاتڵی هه ژار                      


گوێ ئه داته ئایه تی په ڕاوی دڵ؟                


منێ که گۆچی تاوی گه رمی به رده واره که ی عه شیره تم            


به داره ته رمی کووچه ته نگه کانی شاره که ت                            


رانه هاتووه له شم                     


بناری ر به هاری دێ                     


ره نگی سوور و شین ئه دا          


له شێعر و عاتیفه ی گه شم  


ئه ڵێم بـڕۆم له شاره که ت گوڵم                                


 

 "سواره ئیلخانی زاده "

نظرات 2 + ارسال نظر
دیلان جمعه 30 دی‌ماه سال 1390 ساعت 04:27 ب.ظ http://delixom.blogfa.com

ئه گه ر چرای ژینم
له سه ر سه رینی سه ر مه رگم
پرشنگی ساردی دوایی بدا
وه دوا تریفه ی بی
وا مه زانن من مردووم
من زیندووم
به یادی سواره ئیلخانی زاده

ده سته کانت خۆش بێت

عثمان دوشنبه 3 بهمن‌ماه سال 1390 ساعت 06:29 ب.ظ http://kaziweh.mihanblog.com

سڵاو دۆستی ئازیز چاوه ڕوانی یارمه‌تی ئێوه‌ی ئازیز

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد