یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ، مه‌وجی چاوه مه‌سته کانت،
ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت.
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی
به تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ...
ڕێک و پێک ترینه شیعری ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
بو خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت ،
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م !
له کاتی تونییایه‌تی،
له چه‌شنی بیری به‌رزه‌فر، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌و ڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌م ڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی
پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ.
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی تۆ.
جوانه بووکه‌که !
هه‌ر هه‌نووکه ده‌م هه‌وێ
که بێمه جێی ژوانی تۆ.
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
ها... ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م !
ببیه شیعره‌که‌م
تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت.
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه تاسکی
ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت.
لاده لاده لاده لاده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت شه و ته رینه که م