هه ڵبه ست

شێعری کوردی

هه ڵبه ست

شێعری کوردی

تاسە

تاسە     



   




من لە کانی سەرەڕێی گوندەوە چاوەڕوانم

لابدەیت و شەکەتیت دەرچێ هەڵۆی شاخانم


چاوی من فێرێ ئەتۆ دیتن و تۆ ویستن بوون

ساڵی جارێک وەرەوە دەردو بەڵات لە گیانم


کاکەشانێکە لە چاوی گەشی ئەم مانگەشەوە

دزەڕێی لاقەد و داوێنی چیا و کوێستانم


ڕێ، چپەی لێو و خشەی پێتی بە ڕووبارا نارد

گوێ، بە هەستی وشەیەک ، بێی و بڵێی میوانم


ویشکە لێوی قەڵەشیوی زەوی بێ نازی دڵم

چاوەڕێی ماچی تەڕ و بۆنی گڵ و بارانم


وەک نیگای شەرمنی پەنجێرەیەکی چاوەڕوان

تینوو بە ژوانی کچ و بۆنی گوڵ و ڕیحانم


شار بە بۆی دووکەڵی سیگارو گڕاس خنکاوە

من لە ناو ئەم خەفەت و دەردەوە لێت دەڕوانم


دێ،لە تووش بوون بە پەتا لێرەوە شەو بێدارە

بۆیە هێمایە چرای نیوەشەوەی کۆڵانم


بێ مرادە کەژوکۆ و سەوزی سرووشت بێ باڵات

وەرە ساڕێژکەرەوەی زامی دڵی پڕژانم


دڵەکەم باخێ بە پانتایی هەموو دنیایە

باخەوانم ! وەرەوە، تۆ کە ونی وێرانم


تۆ کەسێکی کە بە قەد خاک و وڵات ئاشقتم

چاوەڕێی پێڕەوی تاریکە شەوی جێژوانم


لێرە باڵدار چلەبڕ بوون و هەوا گۆڕاوە

بورجی ئەشقە وەگەڕێ ، ئاشقەکەی جارانم


تۆ هەواڵت وەکوو ڕووبار و بەهار بێ خەوشـە

دێ بە سەربەستی شنەی ، بۆ من و بۆ یارانم


ڕێگە نەرمانە، چڕیش بێ بە مژۆڵ دەیماڵم

پێ لەچاوم نێ منیش بستێ لە کوردستانم


کۆلکەزێڕینە لە شوێن پێی سەفەرت جێماوە

بۆم لە گوڵ داوی هەتا دێیەوە شۆڕش وانم.


                                    ئاماده کردن:هاوار                                     

نظرات 2 + ارسال نظر
شیرکو دوشنبه 28 آذر‌ماه سال 1390 ساعت 02:29 ب.ظ http://www.sherko.blogfa.com

سلاو به ریزم لتفتان هه س
وبلاگیکی جوانتان هه س
وبلاگه که تم ئه د کرد ئه گه ر پیت خوشه وبلاگه که ی منیش ئه د بکه ن سپاس

سڵاو برا گیان.
منیش ئێوه م به پیوه ندیه کانی خۆم زیاد کرد

شاسەنەم سه‌شنبه 29 آذر‌ماه سال 1390 ساعت 12:15 ب.ظ http://m-shasanam.blogfa.com

زۆر خۆشحاڵ بووم بە دیتنی ئەم وێبلاگە جوانە
تکایە ناوی شاعیرەکان لای شێعرەکان بنووسە

زۆر به خێر بێیت .به سه ر چاو

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد